بە وێنە .. ڕۆنالدۆ تازەترین وێنەی خۆی لەگەڵ خۆشەویستەکەی و کوڕەکەی بڵاودەکاتەوە

0

یاریگا

لەکاتێکدا جیهانی بە بابەتی ڕۆیشتنی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس سەرقاڵ کردوە، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال کە لە پشووی هاوینەی دایە، تازەترین وێنەی خۆی لەگەڵ جۆنیۆری کوڕی و جۆرجینیای خۆشەویستی  بڵاوکردوەتەوە، پێشتر یاریزانە پورتوگالییەکە ڕایگەیاندبوو کە دوای مۆندیال هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینیا بکات بۆیە بڕیارە بەم زوانە  بە فەرمی هاوسەرگیری بکەن.

ڕۆناڵدۆ لە وێنەکەیدا کە لە پەیجی خۆی لەسەر تویتەر بڵاویکردوەتەوە، کاتی پشووی خۆی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بەسەر دەبات، لە کاتێکدا خۆرخی مێندێز، بریکاری کارەکانی تا ئێستا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی کارەکانی ڕۆیشتنی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس تەواو بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.