ئەستێرەیەکی بایەڕن میونشین لە ڕۆیشتن پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ناسراو، ئەستێرەیەکی گرنگی یانەی بایەڕن میونشین کە پێشتر بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەکە دابوو لە بڕیارەکە پاشگەز بووەتەوە.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە رۆبێرت لیڤاندۆسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایەڕن میونشین بڕیاری داوە بۆ ئەم وەرزەش لەگەڵ یانە باڤارییەکە یاری بکاتەوە و بیرۆکەی ڕۆیشتن پشت گوێ بخات، هەروەها یاریزانەکە بەڵێنی داوە کە هەموو توانای خۆی سەرف بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ یانەی بایەڕن میونشین چامپیۆنزلیگ بباتەوە، هەر لە هەواڵەکە هاتوە کە ئەوەی بوە هۆکاری پاشگەز بوونەوەی لیڤا ئەوەیە کە یاریزانەکە نەیتوانیوە لە مۆندیال ئاستێکی باش پێشکەش بکات وهەروەها لە ماوەی ڕابردوو هیچ گرێبەستێکی گونجاوی پێ نەگەیشتوە.

لە لایەکی دیکەوە، لەگەڵ بڕیارەکەی لیڤاندۆسکی، نیکۆ کۆڤاتش ڕاهێنەری تازەی بایەڕن لە لێدوانێکدا خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارەی یاریزانەکەی دەربڕی و گوتی ” دڵخۆشم کار لەگەڵ لیڤاندۆسکی بکەم، ئەو یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی جیهان و ئەزموونی ئەو یاریزانە لە بەرژەوەندی یانەکە دا دەبێت”.

ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی کە 30 ساڵە و گۆڵکاری یانە باڤارییەکەیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەڕن تا ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر