پارێزگارى دهوك له‌گه‌ڵ یانەکانی دهوك كوده‌بێته‌وه‌

یاریگا

دهۆك رۆژهات لوقمان:
به‌ مه‌به‌ستى پشتیوانیکردنی وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى دهوك، ئێواره‌ى دوێنێ رێكه‌وتى 8/7/2018 له‌ سه‌نته‌رى شارى دهوك، فه‌رهاد ئه‌مین پارێزگاى دهوك
له‌گه‌ڵ یاریزانان و كارگێرى یانه‌كانى (زێره‌ڤانى ـ دهوكـ ـ ئاكرێ ـ شێخان ) كۆبووه‌وە.

لم کۆبوونەوەدا پارێزگارى دهۆك پیرۆزبایى له‌ یانه‌ى زێره‌ڤانى كرد به‌ بۆنەی بەدەستهێنانی خولى نایابى كوردستان له‌م وه‌رزه‌دا و هەروەها پیرۆزبایی ئاڕاستەی یانه‌ى دهوك کرد كه‌ توانى پله‌ى یه‌كه‌می خولی یانە پلە یەکەکان دەستبەر بکات و بگەڕێتەوە پله‌ى نایابی کوردستان و هەروەها لاوانى دهوكیش کە له‌ خولى لاوان بونه‌ته‌ قاره‌مان و كچانى یانه‌ى زێره‌ڤانى کە له‌م وه‌رزه‌دا توانییان پله‌ى دووه‌می کوردستان به‌ ده‌ستبهێنن جگە لەوەش یانه‌ی شێخان بۆ ڕیزی پله‌ یه‌كه کان به‌رز بووه‌وە و یانه‌ى ئاكرێش بو پله‌ى نایاب.

لەم دیدارەش پارێزگاری دهوك ده‌ستخۆشى له‌و یانانه‌ كرد و هه‌ندێ خه‌ڵاتى پێ به‌خشرا و هیوای خواست ئه‌و یانانە بتوانن نازاوی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن و هیواى خواست زیاتر له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ گرنگى به‌ وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى دهوك بدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر