یۆڤێنتۆس وادەی کۆتایی هاتنی گرێبەستی کریستیانۆ رۆنالدۆ ڕادەگەیەنێت


یاریگا

هاتنی کریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی تا ئێستا نەچوەتە قالبی فەرمییەوە و یانە ئیتالیەکەش وادەیەکی بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستی هاتنی ڕۆنالدۆ دیاری کردوە.

ئێزگەی (کادینا کۆپێ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی یۆڤێنۆتس ماوەی 7 ڕۆژی وەک مۆڵەت دیاری کردوە بۆ ئەوەی تەواوی کارەکانی گرێبەستی ڕۆنالدۆ لەگەڵ یانەکە بەکۆتا بهێنێت، لە هەمان کاتدا ئێزگەکە ئاماژەی کردوە کە تا ئەو ساتەش گرێبەستی فەرمی یۆڤی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەش نەکراوە و تەنها قسەی لەسەر کراوە، هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤێنۆتس و ڕۆنالدۆ ئەنجام دراوە، لەکۆتایی هەواڵی کادینا کۆپی هاتوە کە ئەگەر ڕۆنالدۆ پەیوەندی بە یانە ئیتالییەکە بکات ئەوا گرێبەستەکە بە 100 ملیۆن یۆرۆ نابێت وەک لە میدیاکان باسی لێوە کراوە، بەڵکو نرخی ڕۆیشتنی رۆنالدۆ 130 میلۆن یۆرۆ دەبێت.

ئاشکرایە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 33 ساڵ و گۆڵکاری ڕیاڵ مەدرید نایەوێت بەهۆی ناکۆکییەکانی لە گەڵ سەرۆکی یانەکە نایەوێت چیتر لە ڕیاڵ مەدرید یاری بکات و بەڵێنی بە یۆڤێنتۆس داوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بابەتەکە یەکلایی بکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر