فەرمی : بۆفۆن پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد

یاریگا- بەفەرمی گۆڵپارێزی ئیتاڵی جیان لویجی بۆفۆن پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە کرد .

دوای 17 ساڵ یاریکردن لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس لەکۆتایدا چیرۆکی بۆفۆن و خانمە پیرەکە کۆتایی هات و ئەو یاریزانە لەتەمەنی 40 ساڵیەوە پەیوەندی بە خولی فەڕەنسیەوە کرد و بۆندێکی یەک ساڵەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان مۆرکرد .

بۆفۆن لەگەڵ یۆڤێنتۆس 11 جار خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا و 656 یاری لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەنجامدا .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر