سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی مۆندیالی ڕوسیا دەکات

یاریگا

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەشێکی پرێس کۆنفرانسەکەی باسی مۆندیالی 2018ی ڕووسیای کرد، بەڵام ئاشکرای نەکرد کە هاندەری کامە هەڵبژاردەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/7/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای باسکردنی کێشەکانی کوردستان، لەبارەی مۆندیالی ڕوسیا قسەی خۆی کرد و گوتی “بۆ مۆندیال من پشتیوانی کامەیانم؟ با بزانم ئەمانە چۆن یاری دەکەن، ئەم مۆندیالەش وەک ھەڵبژاردنەکانی عێراقە، ئەوەندە سوپرایزی تێدایە، کەس نازانێ چی لێ دێت”.

ھەر لەبارەی مۆندیال، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: “ئەو ھێزانەی نەدەبوایە دەربچن، دەرچوون، ئەڵمانیا و ئیسپانیا ھەموویان دەرچوون، ئەوانەی ماونەتەوە پێشبینی نەدەکرا وای لێ بێت، مۆندیالی ئێستا پڕە لە شتی چاوەڕواننەکراو، با بزانین چۆن دەبێ؟”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر