ماڕکا ناوەڕۆکی گرێبەستە پێشکەشکراوەکەی یۆڤێنتۆس بۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا

بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر گرێبەستێکی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی بۆ کریستاینۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، ناڕوونی زیاتر سەبارەت بە داهاتووی یاریزانە پورتوگالییەکە بەدی دەکرێت.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی ماڕکا لەسەر بەرگی یەکەمی وێنەیەکی ڕۆناڵدۆی بڵاوکردوەتەوە و لە ژێرەوە بە مانشێت نووسیویەتی (یۆڤی بایەخێکی زۆر بە هێنانی cr7 دەدات)، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یۆڤی دەیەوێت بۆ 4 وەرز گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات و مووچەی ساڵانەشی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆی سالانە زیاد بکات، هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە هەردوو رۆژنامەی توتو سپۆرت و لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشکرایان کردوە کە رۆناڵدۆ بەلایەوە خۆشە تاقیکردنەوەیەکی دیکە لە دەرەوەی ئیسپانیا ئەنجام بدات، هەروەها یاریزانەکە بایەخ بە پڕۆژە تازەکەی یۆڤی دەدات.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ دوای ماڵئاوایی کردنی هەڵبژاردەی پورتوگال لە مۆندیال لە پشوودایە و بەم زووانەش چارەنووسی یاریزانەکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی ڕوون دەکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر