پەیامی ئەڵمانیا دوای شکست

 

دوای شکستی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاڵەوانی جامی جیهانی پێشوو، ماڵئاوای لە مۆندیال کرد

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە  تیایدا نووسراوە،”هاندەرە خۆشەویستەکان، ئێمەش هێندەی ئێوە نا ئومێد بووین”

“جامی جیهانی چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و ئێمە پێشبینی زۆر زیاترمان دەکرد، ئێمە داوای لێبوردن دەکەین کە نەمان توانی وەک پاڵەوان مامەڵە بکەین، ئەوەش بەئازارە. ئێمە شایەنی ئەوە بووین ماڵئاوای بکەین”

لای خۆیەوە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هیوای سەرکەوتنی بۆ سوید و مەکسیک خواست و سوپاسی رووسیاشی کرد بۆ میوانداری

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا