بەوێنە.. چوار ھاووڵاتی ئاڵای کوردستان لە مۆندیالی ڕووسیا دەشەکێننەوە

یاریگا

چوار ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی سەیرکردنی یارییەکانی مۆندیالی ڕووسیای 2018، چوونەتە ڕووسیا و بەردەوام بە ئاڵای کوردستانەوە لەنێو ھەوادارانی وەرزشین.

لەزگین جەمیل، یەکێکە لەو چوار ھاووڵاتییەی چوونەتە ڕووسیا و خەڵکی دھۆکە، لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “من و سێ ھاوڕێی دیکەم بە ناوەکانی ھەڵگورد کەریم، ھیوا خورشید و کاروان سەفا کە ئەوان خەڵکی ھەولێرن، بۆ سەیرکردنی یارییەکان، لە سەرەتای مۆندیالەوە تا ئێستا لەوێین”.

گوتیشی: “ئێمە لە سەرەتای مۆندیالەوە تا ئێستا، ئەگەر لەنێو یاریگا و دەرەوەی یاریگاش بێت، ئاڵای کوردستانمان پێ بووە، خەڵکی ڕووسیا و وڵاتانی دیکەش کە ئێمە بە ئاڵای کوردستانەوە دەبینن، وێنەمان لەگەڵدا دەگرن”، دەشڵێت: “دوای ئەوەی وێنەمان لەگەڵدا دەگرن، ئێمەش باسی میللەتی خۆمانیان بۆ دەکەین، کە ژمارەمان لە 59 ملیۆن زیاترە و تا ئێستا نەیانھێشتووە ببینە خاوەن وڵاتی خۆمان”.

لەزگین جەمیل لەبارەی خۆی و سێ ھاوڕێکەی دیکەی گوتی: “من و ھەڵگورد و ھیوا پزیشکین، کاروانیش پارێزەرە”، باسی لەوەش کرد کە ئەو چوارەیان کاتێک دەچنە ھەر شارێکی ڕووسیا، بە ئاڵای کوردستانەوە دەڕۆن و دەچنە نێو ھەوادارانی تۆپی پێ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر