کیرۆش : شایستەی شکست نەبووین بەڵام ڤار وێرانی کردین

یاریگا- دوای یاریەکی دراماتیکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی لە ئێران بباتەوە با تاکە گۆڵێکی دیەگۆ کۆستا .

لە گێمی دووەمدا ئێران توانی گۆڵێک تۆماربکات بەڵام بەهۆی تەکنەلۆژیای VAR گۆڵەکە ڕەتکرایەوە ، دوای یاریەکە ڕاهێنەری ئێران کارلۆس کیرۆش زۆر بێزار بوو لەو بڕیاڕەی ناوبژیوان و وتی : ئێمە شایستەی شکست نەبووین ، تەکنەلۆژیا ئێمەی لەناوبرد ، نازانم بۆ لە مۆندیالی 2014 نەبوو ئێستا هاتوون تەکنەلۆژیا بەکاردێنن ، نامەوێت زۆر قسە لەسەر ناوبژیوان بکەم چونکە یاریەکی بەهێزمان لەپێشەو نامەوێت ورەی یاریزانەکانم لەناوبچێت .

هەڵبژاردەی ئێران تەنیا سێ خاڵی هەیە و پێویستە لە یاری داهاتوو لە پورتوگال بباتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بگاتە قۆناغی ١٦ .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر