دیبالا چارەسەرێک بۆ یاریکردن لە پاڵ مێسی دەدۆزێتەوە

یاریگا-پاوڵۆ دیبالا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە گوایە ناتوانێت لە پاڵ لیۆ مێسی دا یاری بکات و  بۆ ئەوەش چارەسەری پێیە.

دیبالا یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی تانگۆ بەڵام لە یەکەم یاریدا سوودی لێنەبینرا. ناوبراو لەوبارەیەوە وتی “مێسی هیچ کاتێک ئاڵوگۆڕی پێناکرێت. نە لێرە نە لە بارسێلۆنا وە نە لە هیچ شوێنێکی جیهان. بۆیە دەبێت شێوازێک بدۆزینەوە کە هەردووکمان بتوانین پێکەوە یاری بکەین، ئەو لەهەمان پێگەی من یاری دەکات بەڵام دەبێت شوێنی خۆم بگۆڕم و بەو جۆرە دەتوانین پێکەوە یاری بکەین”.

ئەرژەنتین لە  یەکەم یاریدا نەیتوانی لە ئایسلەندا بباتەوە و دووهەم یاریش روبەرووی کرواتیا دەبێتەوە لە ئەرکێکی زەحمەتدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا