مانچێستەر یۆنایتد دی خیا دەکاتە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهان


یاریگا

لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی گۆڵپارێزەکەی لە یانەی ریاڵ مەدرید، دەستەی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان گرێبەستی (داڤید دیخیا)ی بۆ 5 ساڵی دیکە درێژکردەوە و مووچەی ساڵانەشی بۆ ژمارەیەکی خەیاڵی بەرز کردەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە شەیتانە سوورەکان بری 21 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیان وەک مووچە بۆ دی خیا دیاری کردوە بەمەش دەبێتە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهان، بەگوێرەی رۆژنامەکە جۆزێ مۆرینیۆ ڕۆڵێکی گەورەی لەو گفتوگۆیانە هەبوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە رۆیشتنی دی خیا بۆ ریال مەدرید بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێ واژۆ کردنی فەرمی لەسەر گرێبەستە تازەکە دوای مۆندیال ئەنجام بدرێت، بەم شێوەیەش ئەگەری هەیە ڕیاڵ مەدرید زیاتر تیشک بخاتە سەر (ئالیسۆن)ی گۆڵپارێزی یانەی رۆما بۆ ئەوەی دوای مۆندیال گریبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ئاشکرایە کە تا ئێستا مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایەڕن میونشین بە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهانە، بەڵام دوای واژۆ کردنی فەرمی گرێبەستە تازەکەی مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ دی خیا گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە 21 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهان وەسف دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر