بایەڕن میونشین نرخی فرۆشتنی بواتینگ دیاری دەکات

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئەڵمانی، یانەی بایەڕن میونشین نرخی فرۆشتنی (جیڕۆم بواتینگ)ی بەرگریکاری یانەکەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ڕاگەیاندوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت بیلد)ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە، کە یانەی باڤاری ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانەیە بکات کە ئامادەبێت بری 50-60 ملیۆن یۆرۆ بە بەرگریکارەکەی بدات، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەش یانەکانی مانچێستەر سیتی ، پاریس سان جێرمان ، ڕیاڵ مەدرید ، بارسێلۆنا بایەخ بە یاریزانەکە دەدەن، چاوەڕێ دەکرێ بۆ ئەم مەبەستە لەماوەی داهاتوو دەنگیان هەبێت، هەورەها پێشبینی دەکرێ نیکۆلاس سۆرلێ شوێنی بواتینگ لە یانەی باڤاری بگرێتەوە.

بواتینگ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تا ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت و پێشتریش ئەو یاریزانە بەر لە ساڵی 2011 لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر