ڕیاڵ مەدرید نازناوی خولی ئیسپانی بۆ یاری باسکە بەدەست هێنا


یاریگا –
لە یاری چوارەمی قۆناغی کۆتایی خولی ئیسپانی بۆ یاری باسکە یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی لە باسکۆنیا بباتەوە 96-85 و نازناوەکە بەدەست بهێنێت .

لەکاتێکدا لە ڕکابەری کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاری دۆڕاند بەڵام توانی بگەڕێتەوە و سێ یاری بەدوای یەک سەرکەوتن تۆماربکات و بۆ جاری ٣٤ هەمین لە مێژوویدا نازناوەکە بەدەست بهێنێت .

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین نازناوی خولی ئیسپانیە بۆ باسکە بە ٣٤ نازناو ، دوای ئەو بارسێلۆنا دێت بە ١٨ نازناو .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر