ئیسکۆ : جێگەی نێیمار لە مەدریدە

یاریگا-ئیسکۆ ئالارکۆن ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بەخێرهاتنی نێیمار داسیلڤا دەکات ئەگەر ئەو یانەکەی بیەوێت بیکڕێت.

دەنگۆی گواستنەوەی نێیمار یەکێکە لە پڕوپاگندەکانی بازاڕی هاوینە سەرەڕای سەختی ئەو باسە. بەڵام ئیسکۆ پێی وایە ناوبراو  جێگەی لە مەدریدە و وتی “هەمیشە باشترینەکان دێنە ریاڵ مەدرید، نێیماریش یەکێکە لەوان. هەرچەندە نازانم یانەکە ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر بدات بۆ کڕینی”.

هاوینی رابردوو نێیمار بەرامبەر بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە روویکردە پاریس . لە باری کڕینی لەلایەن مەدریدەوە پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بەرزتر ببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا