“ئێمە قوربانی فیفا و تۆپەکانی جامی جیهانین”

 

یاریگا-عیسام حەزەری گۆڵپارێزی  مێژوویی هەڵبژاردەی مسڕ دەڵێت هەمیشە گۆڵپارێزەکان دەبنە قوربانی گۆڕینی تۆپەکان لە جامی جیهانی.

حەزەری گۆڵپارێز گلەیی دەکات لە گۆڕینی شێوازی تۆپەکان و دەڵێت “ئێمە قوربانی فیفا و گۆڕینی بەردەوامی تۆپەکانین لە جامی جیهانی کە هەر چوار ساڵ جارێک دەگۆڕێت. رەنگە ئاسانتر بێت بۆ یاریزانانی نێو یاریگا کە خۆیان رابهێنن بەڵام زۆر سەختە بۆ گۆڵپارێزەکان. هەموو جارێکیش تۆپەکان کێشەیان هەیە  بەڵام ئێمە دەبێت هەردەم ئامادەبین”.

حەزەری بە تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە گۆڵپارێزی یەدەگی هەڵبژاردەی میسرە و ماوەی ٢٢ ساڵە یاری بۆ وڵاتەکەی دەکات. ناوبراو لەباری یاریکردنیدا لە رووسیا دەبێتە بە تەمەنترین یاریزانی مێژووی جامی جیهانی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا