لێمار بۆ ئەتلەتی بوو بە فەرمی

یاریگا-تۆماس لێمار بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید واژۆکرد پاش رێککەوتنێکی پێشینە.

لێمار لە ماوەی رابردوودا رەزامەندی نیشاندابوو رووبکاتە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، ئەمڕۆش ئەتڵەتیکۆ بەفەرمی راگەیاند لە چاوەڕوانی پشکنینی پزیشکی.

ئەستێرەکەی پێشووی مۆناکۆ لە کاتێکدا روودەکاتە ئەتلەتی، کە ئەو یانەیە مانەوەی ئەنتوان گریزمانی یەکلاکردۆتەوە و گرێبەستیشی لەگەڵ لوکاس هێرناندێز نوێکردۆتەوە.

پێشبینی دەکرێت مانەوەی گریزمان پەیوەندی بە هاتنی لێماری هاونیشتیمانییەوە هەبێت کە ئێستا هەردووکیان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە رووسیان بۆ جامی .جیهانی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا