راهێنەری مەکسیک داوا لە لۆزانۆ دەکات رووبکاتە پریمەرلیگ

یاریگا-

خوان کارلۆس ئۆسۆریۆ  راهێنەری هەڵبژاردەی مەکسیک پێی وایە  هیرڤینگ لۆزانۆ  ئەستێرە ی وڵاتەکەی توانای هەیە رووبکاتە پریمەرلیگ.

لۆزانۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ ئایندهۆڤن ئاستێکی نمونەیی نیشاندا. لە یەکەم یاری جامی جیهانیشدا لەگەڵ مەکسیک جارێکی دیکە خۆی سەلماند. ئەمەش دەنگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی بۆ یانەیەکی پریمەرلیگ زیادکردووە.

ئۆسۆریۆ وتی “لەوەتەی چووەتە ئایندهۆڤن قۆناغێکی گرنگی بڕیووە.  ئەو بەهرەمەندێکی سەرسوڕهێنەرە. ئەو دەتوانێت  لە پریمەرلیگ یاری بکات و ئامڕازی تەواوی هەیە بۆ ئەو گواستنەوەیە”.

یانەکانی ئارسناڵ و ئێڤەرتۆن لە ئێستادا لە داواکارەکانی ئەو یاریزانەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا