فارس عوض بێژەری دەکات لە جامی جیهانی 2018


یاریگا- لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراودا بێژەری بەناوبانگی ئیماراتی فارس عوض وەکو بێژەر دەرکەوتەوە لە یاریەکانی جامی جیهانی ڕوسیای 2018 .

کەناڵی BeoutQ کە کەناڵێکی سعودیە دژی بین سپۆرت دامەزراوە و پەخشی بین سپۆرت دەگوازێتەوە بەڵام بەبێژەری جیاواز ، ئەمشەو فارس عوض بەشێوەیەکی شاراوە دەرکەوت بەناوی عبداللە عبداللە ، بەڵام بەپێی زۆررینەی سەرچاوەکان ئەو دەنگە فارس عوض بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کەناڵە بەشێوەیەکی نایاسایی پەخش دەکات لە سعودیە و لەلایەن فیفاوە سزادراوە نایەوێت خۆی ئاشکرابکات .

بەڤیدیۆ کورتکراوەی یاریەکەی تونس و ئینگلاند ببینە بەدەنگی فارس عوض

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر