ماڕادۆنا لەسەر لاسای کردنەوەی چەند هاندەرێک هاتە دەنگ

 

دیەگۆ مەڕەدۆنا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنەتین، رەتی کردەوە کە کاری رەگەز پەرستانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کۆریای باشوور کە بۆ هاندانی ئەرجەنەتین لە مۆسکۆ بوون کردبێت

مەڕەدۆنا تۆمەتبار کرا بەوەی چاوی بچووک کردۆتەوە بەرامبەر بەو هاوڵاتیانەی کۆریا ئەوەش بەکارێکی نەشیاو و رەگەز پەرستی سەیر دەکرێت

سەبارەت بەو تۆمەتە مەڕەدۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” من لە هەموو کەس زیاتر تێدەگەم کە خەڵک لە جامی جیهانی بەردەوام بە دوای هەواڵدا دەگەڕێن بەڵام دەمەوێت بە روونی بڵێم من لە ناو یاریگا چەندین نیشاندانی کاریگەر بۆ ئێمە هەیە. من لەگەڵ گروپێک لەگەڵ هاندەران کە ڤیدیۆی ئێمەیان دەگرت نزیک بوومەوە”

“من تەنها ویستم پێیان بڵێم کە ئەوە چەند باشە کە هاوڵاتیانی ئاسیا هاندەرانی ئێمەن”

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا