بارسێلۆنا بابەتی گەڕانەوەی ئالکەنتارا یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی (تیاکۆ ئالکەنتارا)ی ناوەڕاستکاری بایەرن میونشین بۆ یانەی بارسێلۆنا، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هەڵوێستی یانەی بارسای لەم بارەیەوە ئاشکراکرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا نایەوێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئالکەنتارا سەرف بکات و بایەخ بەو بابەتە نادات تەنها گەر یاریزانەکە بە شێوەی گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و جارێکی دیکە بۆ پۆشینی درێسی بلووگرانا بگەڕێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکەش یانەی بایەڕن میونشین داوای بری 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، بارساش ئامادە نییە بەو بڕە پارەیە یاریزانە کۆنەکەی بکڕێتەوە، بەڵکو پلانی کڕینی (ئارسەر میلۆ)ی ئەستێرەی گریمیۆ و فرانک دی یۆنگی ئەستێرەی ئەجاکس ئەمستردامی هەیە.

ئاشکرایە کە ئالکەنتارا یەکێکە لەو ئەستێرانەی لە قوتابخانەی بارسێلۆنا پێگەیشتوە و ماوەیەکە لە ئەڵمانیا لەگەڵ بایەڕن میونشین یاری دەکات و لەم وەرزەشدا بە تایبەتی لە دوایین یارییەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر