بە وێنە ..بەناوباگترین 10 کارتی سووری مێژووی مۆندیالەکان بزانە

یاریگا

بڕیارە کاتژمێر 6 ی ئەمرۆ بە کاتی هەولێر مۆندیالی ڕووسیا بە بەشداری 32 هەڵبژاردە دەستپێبکات، ماڵپەڕێکی وەرزشی بەناوبانگیش گرنگترین و بەناوبانگترین 10 ڕووداوی کارتە سوورەکانی مۆندیالەکانی بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە، ماڵپەڕی goal بەناوبانگترین 10 کارتی سووری مێژووی هەموو مۆندیالەکانی بڵاوکردوەتەوە، ئەوەی خوارەوەش وێنە و هۆکاری کارتە سوورەکانە..

سەرەتا بەر لە بەکارهێنانی کارتی سوور بە فەرمی یاریزان گالیدنیۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پیرۆ یەکەمین یاریزانە لە مێژووی مۆندیال کە دەربکرێت کاتێک لە ساڵی 1930 بەرانبەر ڕۆمانیا کرایە دەرەوە، کارتی سوور بۆ یەکەمین جار بە فەرمی لە مۆندیالی مەکسیک لە 1970 خرایە کار بەڵام هیچ یاریزانێک کارتی سووری وەرنەگرت تا مۆندیالی 1974.

 

1- لە مۆندیالی 1974 بۆ یەکەمین جار بە فەرمی کارتی سوور بەکارهێنرا لە یارییەکات و لەم پاڵەوانێتییە ناوبژیوانی تورکی بابکان یەکەمین کارتی سووری بە ڕووی کازیلی بەرگریکاری چیلی بەرزکردەوە.

 

2- لە ساڵی 1982 لە مۆندیالی ئیسپانیا یاریزانی ئارجەنتینی دیگۆ مارادۆنا لە بەرانبەر بەڕازیل بەهۆی بەکار هێنانی توندوتیژی دژی یاریزانێکی بەڕازیلی بە کارتی سوور دەکرا.

3- یاریزان جۆلێ پاتیستا لە یاری بەرانبەر سکۆتلەندا لە پاڵەوانێتی مۆندیالی مەکسیک لە 1986 دوای دەرکردنی لە خولەکی یەکەمی یارییەکە، بوو بە خاوەن خێراترین کارتی سوور لە مێژووی مۆندیال.

4-لە مۆندیالی 1998 ی فەرەنسا داڤید بێکهام ئەستێرەی ئینگلتەڕا دوای لێدانی سیمیۆنی لە یاری بەرانبەر ئارجەنتین بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوە.

5- هەر لە مۆندیالی 1998  مارسێل دوسایی یاریزانی فەرەنسا لە یاری کۆتایی بەرانبەر بەڕازیل دەکرا، . بەمەش بەوو بە یەکەمین کاپتن کە لە یاری کۆتایی دەربکرێت و هەڵبژاردەکەشی جامەکە بباتەوە.

6- لە مۆندیالی 2002 یاریزانی ئارجەنتینی کلاودیۆ کانیجا لەسەر کورسی یەدەگ کارتی سووری پێدرا، بەمەش دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی مۆندیال کە کارتی سووری لەسەر کورسی یەدەگ پێبدرێت.

7-هەر لە 2002 لە کۆریا و ژاپۆن ڕۆناڵدینۆی ئەستێرەی بەڕازیلی دوای 7 خولەک لە گۆڵە نایابەکەی بەرانبەر ئینگلتەڕا، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

8- لە مۆندیالی 2006ی ئەڵمانیا ، کەلە سەرەکەی زێدان بۆ ماتیرازی بەرگریکاری ئیتالی تا ئێستاش باسی لێوە دەکرێت، ئەو کات زێدان بە کارتی سوور دەکرا و فەرنسییەکانیش شکستیان خوارد.

9- هەر لە مۆندیالی 2006 لە یاری نێوان پورتوگال و هۆڵەندا ناوبژیوان 4 یاریزانی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، دوو یاریزان لە هۆڵەندا و دوو یاریزانی دیکەش لە هەڵبژاردەی پورتوگال لەم یارییەش زۆرترین کارتی سوور بە یاریزانان دراوە.

10-لە مۆندیالی 2010 خوارووی ئەفریقیا ، لویس سوارێز ئەستێرەی ئۆڕۆگوای لە دوایین خولەک بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، کاتێک تۆپێکی لە نێو گۆڵی خۆیان بە دەست دوور خستەوە و ڕۆڵی گۆڵپارێزی گێڕا، لەم یارییەش کە لە قۆناغی هەشتی مۆندیال بوو، ئۆڕۆگوای دواتر بە 10 یاریزان بە لێدانی سزا یارییەکەیان بردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر