یوفا بڕیاری خۆی سەبارەت بە سەرپێچییەکانی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند


یاریکا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کە بە (یوفا) ناسراوە، دەربارەی سەرپێچییەکانی یانەی پاریس سان جێرمان و گوێ پێ نەدان بە یاساکانی یاری خاوێن بڕیاری خۆی دەرکرد.

لەم بارەیەوە، ماڵپەڕی goal ئاشکرای کردوە کە یوفا بڕیاری داوە یانەی پاریس سان جێرمان سزا نەدا و تەنها بۆ یەک ساڵ بیخاتە ژێر چاودێری و هەروەها لیژنەیەک پێک هاتوە بۆ ئەوەی وربینی بۆ گرێبەستەکانی یانە پاریسییەکە و قەتەر بکرێت کە بریتین لە گرێبەستەکانی بانکی قەتەر و کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرت و ئاسپایەر و دەستەی گەشتیاری قەتەری بکات، هەروەها یانەکە ئاگادار کراوەتەوە کە نابێت بودجەکەی لە 3 ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 30 ٪ کورتهێنانی هەبێت.

یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی ڕابردوو بەهۆی شکاندنی گرێبەستی نێیمار جۆنیۆر لەگەڵ بارسێلۆنا بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ و دواتر بە زامن کردنی کڕینی کیلیان مباپی لە یانەی مۆناکۆ بە 180 ملیۆن یۆرۆ ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی لیژنەی یاری خاوێنی تایبەت بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بووەوە، بەمەش یانەکە قورسە بتوانێت لەم وەرزە گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر