گریزمان بریار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات


یاریگا

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ئەنتوان گریزمان هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە داهاتووی خۆی بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە گریزمان ئەمڕۆ بڕیاری خۆی دەدات لەسەر ئەوەی کە لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە، یان بۆ بارسێلۆنا دەڕوات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە گریزۆ دوو گرتەیی ڤیدیۆیی تۆمار کردوە لە یەکیان دەلێت لە ئاتلەتیکۆ دەمێنمەوە و لەوەی دیکەش دەڵێت یانەکە جێ دەهێڵم، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ دوای بڕیاردان لە ڕێگەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بریاری کۆتایی خۆی ئاشکرا دەکات.

هەر سەبارەت بە دواخستنی بڕیاری گریزمان یانەی بارسێلۆنا پشتگیری خۆی بۆ یاریزانە فەرنسییەکە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەوە مافی خۆیەتی لەبەر ئەوەی خۆی بۆ مۆندیال ئامادە دەکات.

ئاشکرایە کە مەرجی شکاندنی گرێبەستی گریزمان بری 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەمەش یانەی بارسێلۆنا دەبێت یاریزانەکە ڕازی بکات ئینجا ئەو برە پارەیە بدات، بۆ ئەوەی یاریزانە فەرنسییەکە بۆ کامپ نو بهێنێت و هێڵی هێرشبردنی یانەکەی پێ تۆکمە تر بکا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر