کاتی ناساندنی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید لۆپیتێگوی

یاریگا- دوای چەند کاتژمێرێک لە دوورخستنەوە لۆپیتێگوی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید وادەی پێشکەشکردنی ڕاهێنەرە نوێیەکەی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکراکرد .

بڕیارە سبەی پێنج شەممە کاتژمێر 7.45 شەو لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لۆپیتێگوی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید بناسێنرێت .

شایانی باسە دوێنێ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد کەلەدوای مۆندیال لۆپیتێگوی دەبێتە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید و ئەمڕۆ بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەو ڕاهێنەرەی دوورخستەوە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر