لێدوانی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر دوورخستەوەی لۆپیتێگوی

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە پرێس کۆنفراسێکدا دوورخستنەوەی جولین لۆپیتێگوی راهێنەری هەڵبژاردەکەی راگەیاند. ئەمەش بە دوو رۆژ بەر لە یەکەم یاری ئیسپانیا لە جامی جیهانی بەرامبەر پۆرتوگال.

لویس روبیالیس سەرۆکی یەکێتی شاهانەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە پرێس کۆنفرانسەکەدا وتی “ئێمەش پێمان ناخۆشە و ئازارمان پێدەگات بەڵام  نابەرپرسانە دەبوو ئەگەر  هیچ هەڵوێستێکمان نەبووایە بەرامبەر بەو هەڵەیەی کردی. سوپاسی خزمەتەکانی دەکەین و بەهۆی ئەو ئێمە لە جامی جیهانین بەڵام ئەمە پەیامێکی بەهێزە کە ئێمە هەردەم بەپێی یاسا و رێساکان کار دەکەین بێ جیاوازی”.

سەبارەت بە یاریزانەکان  وتی “قسەمان لەگەڵ کردوون لە بارودۆخەکە تێدەگەن و بەڵێنیان داوە بە هەمان گڕوتین بەردەوام بن و لەگەڵ ستافی نوێ هەموو هەوڵێک دەدەن لە جامی جیهانی”.

سەبارەت بە جێگرەوەی “لە ئێستادا دیارنیە  دڵنیانین چۆن دەبێت رەنگە بێ راهێنەر بەردەوام بین”.

سەبارەت بە ریاڵ مەدرید و گفتوگۆ لەگەڵ لۆپیتێگوی لەم کاتەدا وتی “ریاڵ مەدرید یانەیەکە کە بەدوای راهێنەری باشدا دەگەڕیت ئەمە یاساییە و هیچ لەسەر ریاڵ مەدرید ناڵێم. بەڵام ئەو نەدەبوو بەو جۆرە مامەڵە بکات لە کاتێکدا کار بۆ ئێمە دەکات. بە چەند خولەکێکی کەم پێش راگەیاندنی فەرمی زانیم کە دەبێتە راهێنەری ئەوان”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا