بەپەلە.. لۆبیتیجی لەسەر ڕیاڵ مەدرید لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا دوور دەخرێتەوە


یاریگا

کەمێک پێش ئێستا لە هەواڵێکی ناچاوەڕوانکراودا، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر گرێبەیستەکەی ڕیاڵ مەردید داوای لادانی (لۆبیتیجی) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد و لەهەمان کاتدا بڕیارەکەمێکی دی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو کارە نێوان سەرۆکی فیدڕاسیۆنی ئیسپانیا و ڕاهێنەر ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی و بەرنامەی (ئیل تشێرتگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا و هەواڵێکی بەپەلەی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆلیس ڕۆبیالیس، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ داوای کردوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لارۆخا لە پۆستەکەی لابدرێت و ڕاهێنەرێکی دیکە دیاری بکرێت، بەگوێرەی هەواڵەکان سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەست دەکات کە لەلایەن لۆبیتیجی ناپاکی لێ کراوە، کاتێک بە ڕەزامەندی ئەو گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بۆ سێ وەرز واژۆ کردوە، بەمەش کێشە و پشێوی لە نێو هەڵبژاردەکە دروست کردوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆبیالیس دەلێت گەر ڕۆژێک بەر لەمۆندیال شوێنگرەوەی گونحاو هەبێت ئەوا لاریم نییە ڕاهێنەر دەگۆڕم، بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش 3 ڕاهێنەر لە ئەگەری لادانی لۆبیتیجی پاڵێوراون کە ئەوانیش بریتین لە فرناندۆ هیرۆ کاپتنی پێشووی ڕیال مەدرید و بالبو ساینز یاریدەدەری لۆبیتیجی لەگەڵ سیلادیس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تەمەن خوار 21 ساڵ.

هەر لە هەواڵەکاندا هاتوە کە هەوڵێکی زۆر لە ئەندامانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەیە بۆ ئەوەی سەرۆکی فیدڕاسیۆنەکە هێور بکەنەوە و ڕێگری لێ بکەن لەوەی بڕیارێک بەپەلە بدات و هەڵبژاردەی ئیسپانیا تێیدا زەرەرمەند بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر