کانچێلسکیس : ئەمە خراپترین تیمی رووسیایە کە بینویمە!

یاریگا-ئەندرێی کانچێلسکیس ئەستێرەی پێشووی مانچستەریونایتدو  هەڵبژاردەی رووسیا ، ترس دەخاتە دڵی یاریزانان و هاندەرانی رووسیا.

هەڵبژاردەی میوانداری جامی جیهانی لە کۆتا شەش یاریدا هیچ بردنەوەیەکی نیە. ئەندرێی بەر لە یەکەم یاری جامی جیهانی لە نێوان رووسیا و سعودیە وتی “جاران تۆپی پێی ئێمە رێککتربوو شێوازێکی کلتوری خۆمان هەبوو بەڵام ئەم هەڵبژادەیەی ئێستا کێشەی تێدایە. ئەمە خراپترین رووسیایە کە بینیبێتم. هەمووان ئەوە دەڵێن تەنانەت هەندێک یاریزان هەن حەز ناکەن یاری بۆ رووسیا بکەن چونکە کێشەیان لەگەل راهێنەر هەیە.

کانچێلسکیس زیاد لە ١٣٠ یاری بۆ مانچستەر یونایتد لە نێوان  ١٩٩١-١٩٩٥ ئەنجامداوە و لە یۆرۆی ١٩٩٢ و ١٩٩٦ بەشداریکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا