ڕوسیا قازانجێکی خەیاڵی لە میوانداریکردنی مۆندیال دەکات

یاریگا

حکوومەتی رووسیا چاوەڕێ دەکات قازانجێکی یەکجار زۆر  لە میونداری کردنی مۆندیالی 2018 بکات، کە سبەی پێنجشەممە دەستپێدەکات.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14/6/2018، یارییەکانی جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2018 دەست پێ بکەن و لە یەکەم یاریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و سعودیە بەرامبەر یەک یاری دەکەن، بەپێی هەواڵەکانیش ڕوسیا لە ئەنجامی ئەم میونداری کردنەی ئەو پاڵەوانێتییە، بەهۆی زۆری ژمارەی گەشتیاران قازانجێکی زۆر دەکات.

ئەرکادی دفۆرکۆڤیچ، جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا و سەرپەرشتیاری لێژنەی رێکخستنی مۆندیال رایگەیاندووە، حکوومەتی وڵاتەکەی پێشبینی دەکات گەشتیاران و هاندەرانی مۆندیال بڕی 867 ملیار رۆبلی رووسی (زیاتر لە 14 ملیار دۆلار)، داهات بۆ رووسیا دەستەبەر بکەن.

ئەرکادی دفۆرکۆڤیچ هەروەها رایگەیاندووە،کە ئەو ژمارەیە زۆر گەورەیە و ئەگەر مۆندیال نەبوایە، ئەوا رووسیا ئەو گەشەسەندنە ئابوورییەی بەخۆوە نەدەبینی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر