مۆندیال به‌ كوردی: ناساندنی هه‌ڵبژارده‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ (20-سربیا)

یاریگا – تاكو دێت واده‌ی ده‌ستپێكردنی جامی جیهانی 2018ی ڕووسیا نزیكتر ده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌ 14/ 6/ 2018 ده‌ست پێ ده‌كات و زۆربه‌ی هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كانی جیهان جگه‌ له‌ ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و چیلی، به‌شدارن له‌م مۆندیاله‌دا.

جامی جیهانی گه‌وره‌ترین ڕوودای وه‌رزشی تۆپی پێیه‌ و هه‌وادارانی تۆپی پێش به‌ تاسه‌وه‌ 4 ساڵ جارێك چاوه‌ڕوانی ده‌ست پێكردنی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كوردی زیاتر ئاشنا ببێت به‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی ڕووسیا، ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده‌كه‌یان پێ ده‌ناسێنین و رۆژانه‌ به‌شێوه‌ی زنجیره‌ له‌ ماڵپه‌ڕ و په‌یجی یاریگانێت بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ ئه‌ڵقه‌ی بیسته‌مدا باسی هه‌ڵبژارده‌ی سربیا ده‌كه‌ین:-

20- هه‌ڵبژارده‌ی سربیا

نازناو: داڵه‌ سپیه‌كان

كیشوه‌ر: ئه‌وروپا

ژماره‌ی دانیشتوان: 7،000،000 ( حه‌وت ملیۆن كه‌س)

ڕووبه‌ر: 88،361 كم2 ( هه‌شتا و هه‌شت هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست و یه‌ك كیلۆمه‌تر دووجا)

ڕیزبه‌ندی فیفای هه‌ڵبژارده‌كه‌: 34

به‌شداری كردنی جامی جیهانی: 11 جار

یه‌كه‌م به‌شداری كردنی: 1930

دوایین به‌شداری كردنی: 2010

باشترین ده‌ستكه‌وت: به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌می هه‌ردوو مۆندیالی (1930) و (1962)

نرخی بازاڕی یاریزانه‌كان: (267.450.000) دوو سه‌د و شه‌ست و حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار یۆرۆ

گرانترین یاریزان: سێرجی میلانكۆڤیچ (ساڤیچ)

نرخ: (90) ملیۆن یۆرۆ

ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانان: 26.8 ساڵ

ڕاهێنه‌ر: ملادین كریستاییچ

ته‌مه‌ن: 44 ساڵ

به‌رواری بوون به‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌: (29/ 1/ 2018)

پلانی یاری كردن: 4-2-3-1

ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌: ئاده‌م لیاییچ

ته‌مه‌ن: 26 ساڵ

شوێنی یاری كردن: ناوه‌ڕاست

ژماره‌ی یاری نێوده‌وڵه‌تی: 28 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 5 گۆڵ

كاپتنی هه‌ڵبژارده‌: ئه‌لێكسانده‌ر كۆلارۆڤ

ته‌مه‌ن: 32 ساڵ

شوێنی یاری كردن: به‌رگری كردن

ژماره‌ی یاری نێوده‌وڵه‌تی: 74 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 10 گۆڵ

گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌: ستیفان بۆبیك

ژماره‌ی گۆڵ: 38 گۆڵ له‌ 63 یاریدا

زۆرترین یاری نێوده‌وڵه‌تی: برانسلاڤ ئیڤانۆڤیچ و دییان ستانكۆڤیچ

كۆمه‌ڵه‌: پێنجه‌م (به‌رازیل، سویسرا، كۆستاریكا، سربیا)

یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌:

یاری یه‌كه‌م : به‌رانبه‌ر كۆستاریكا، به‌روار ( 17/ 6/ 2018)، كات: 3 نیوه‌ڕۆ

یاری دووه‌م: به‌رانبه‌ر سویسرا، به‌روار ( 22/ 6/ 2018)، كات: 9 شه‌و

یاری سێیه‌م: به‌رانبه‌ر به‌رازیل، به‌روار ( 27/ 6/ 2018)، كات: 9 شه‌و

پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌

گۆڵپارێزه‌كان: ماركۆ دیمیترۆڤیچ، پریدراگ راجكۆڤیچ، ڤلادیمێر ستۆیكۆڤیچ.

به‌رگریكاره‌كان: ئه‌لێكسانده‌ر كۆلارۆڤ، برانسلاڤ ئیڤانۆڤیچ، نیكۆلا میلینكۆڤیچ، ئوروس سپایچ، میلۆس ڤیلجكۆڤیچ، دوسكۆ توسیچ، میلان رۆدیچ، ئه‌نتۆنیۆ روكاڤینا.

ناوه‌ڕاستكاره‌كان: سێرجی میلانكۆڤیچ (ساڤیچ)، نیمانیا ماتیچ، لوكا میلیڤۆجیچ، ماركۆ گروجیچ، دوسان تادیچ، ئاده‌م لیاییچ، ئاندریییا زیڤكۆڤیچ.

هێرشبه‌ره‌كان: فیلیپ كۆستیچ، نیمانیا رادۆنیچ، لوكا جۆڤیچ، ئه‌لێكسانده‌ر میترۆڤیچ، ئه‌لێكسانده‌ر پریجۆڤیچ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر