بەپەلە .. فیفا شوێنی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 ی ڕاگەیاند

 

یاریگا

کەمێک پێش ئێستا فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی کە بە (فیفا) ناسراوە، بەسەرپەرشتی (ئینفاتینۆ)ی سەرۆکی ڕێکخراوەکە، ناوی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە مۆندیالی ساڵی 2026 میوانداری بکات.

لەم کۆبوونەوەیەی فیفا دا، كە (فلادیمێر پۆتین)ی سەرۆکی ڕوسیا ئامادەی بوو، سەرەتا بە خوێندنەوەی چەند ڕاپۆرتێکی دارایی ڕێکخراوەکە و پەسندکردنی دەستیپێکرد، دواتر لە رێگەی دەنگدان ڕکابەری نێوان ولاتی مەغریب لە لایەک و هەر سێ وڵاتی ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەداش کە بەیەک بەرە بەشدارییان کردوە، لە لایەکی دیکەوە دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەدا توانیان مافی میوانداریی مۆندیالی 2026 یان وەرگرت، دوای ئەوەی لە کۆی 207 دەنگ 165 دەنگیان بەدەستهێنا و مەغریبیش 65 دەنگی دەستەبەر کرد و یەک ولاتیش دەنگی نەدا.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر