ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ئەستێرە لاوەکەی سانتۆسی لە بارسێلۆنا ڕفاند


یاریگا

لەگەڵ دەستنیشانکردنی ڕاهێنەری تازە، هەودارانی یانەی ریال مەدرید بە بیستنی هەواڵی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە لاوەکەی یانەی سانتۆس دڵخۆش بوون.

لەم بارەیەوە، نیک ئارکۆی بریکاری یاریزان (ڕۆدریگۆ )ی تەمەن 17 ساڵ و ئەستێرەی یانەی سانتۆس ڕایگەیاند کە بەم زووانە پرێس کۆنفرانسێک دەبەستڕێت بۆ ئەوەی بە فەرمی وردەکارییەکانی ئەو گرێبەستە ڕابگەیەنن، کە بری 50 ملیۆن یۆرۆی تێ دەچێت، بە پێی ڕێکەوتنکەکەش یاریزانە لاوەکە تا ساڵی 2019 لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە دەمێنێتەوە و دواتر پەیوەندی بەڕیال مەدرید دەکات کاتێک تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، هەروەها بریکاری یاریزانەکە ئاشکرای کرد کە وێنەیەکی گرێبەستەکان لای یاریزانە لاوەکە هەیە و بەم زووانە هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت.

ڕۆدریگۆ سیلفا، یەکێکە لە هێرشەبەرە دەرکەوتووەکانی خولی بەڕازیلی و یاریزانێکی بەهرەمەندە و لەم وەرزەشدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ یانەی سانتۆس پێشکەش کردوە، بەم دواییەش ئامانجی یانەی بارسێلۆنا بوو، کە بری 35 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە یاریزانەکە کرد، بەلام بەهۆی ناکۆکییەکانی یانە کەتەلۆنییەکە و سانتۆس لەسەر گرێبەستە کۆنەکەی نێیمار کارەکە شکستی خوارد.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر