ناڤاس: هاندەرانی مەدرید دەیانەوێت بمێنمەوە

یاریگا-کەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید دەڵێت هاندەرانی یانەکەی دەیانەوێت لە ریزەکانی مێرەنگی بمێنێتەوە.
ناڤاس لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا و هۆکارێکی گرنگ بوو لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەلایەن ریاڵ مەدرید، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە گومان لەسەر تواناکانی و مانەوەی هەبووە.

ناوبراو ئەمڕۆ وتی “من زۆر دڵخۆشم لە مەدرید و گرێبەستەکەشم تاوەکو ٢٠٢٠ـە . هەمیشە وتوومە کە دەمەوێت لێرە بمێنمەوە و ئەگەر خودا هاوکاربێت، هەر لێرەش واز لە یاریکردن بهێنم. هاندەرانی یانەکە میهرەبانی زۆرم پیشان دەدەن و هەمیشە و لە هەموو بارودۆخێک پاڵپشتیان کردووم. هەر کاتێکیش دەیان بینم دەلێن ناڤاس مەڕۆ تۆمان خۆشدەوێت”.

سەبارەت بە رۆیشتنی زیدان، ئەویش سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە و وتی “من لەوکاتەدا گەڕابوومەوە کۆستاریکا بەڵام سەرم سوڕما بە بڕیارەکەی. هەمیشە خۆم بە قەرزاری ئەو دەزانم، زۆر راهێنەرێکی بەتوانا یە و هەمووکاتێک بە زەرەدەخەنەوە پێشوازی لێدەکردی ئەوەش متمانەی پێدەبەخشیت”‘.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا