بە وێنە .. ڕۆما گرێبەست لەگەڵ ئامانجەکەی بارسێلۆنا واژۆ دەکات

یاریگا

ئەستێرەیەکی هۆڵەندی لاو کە یانەی بارسێلۆنا چاودێری دەکرد، گەیشتە رۆما بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام بدات و گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ گورگەکانی ڕۆما واژۆ بکات.

پێگەی فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵی لە تویتەری یانەکە بڵاویکردوەتەوە کە (جاستن کلۆفێرت)ی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەجاکس ئەمستردامی هۆڵەندی کە دەکاتە کوڕی (پاتریک کلۆفێرت)ی یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا گەیشتوەتە شاری رۆما بۆ ئەوەی گرێبەستێک بۆ ماوەی 5 وەرز لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە واژۆ بکات، بەپێی هەواڵەکە یاریزانەکە ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکان تەواو دەکات و بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.

یانەی رۆما تا ئەو ساتە ڕایگەیاندوە کە گرێبەستی لەگەڵ هەر یەکە لە ئیڤان مارکانۆ و ئانتی کۆریچ و بریان کریستیانی واژۆ کردوە بۆ ئەوەی ڕیزەکانی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو تۆکمە تر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر