ناپۆلی یەکەم گواستنەوەی هاوینەی ئەنجامدا

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەدەستهێنانی تواناکانی سیمۆنی ڤێردی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بۆلۆنیای راگەیاند.

ڤێردی ٢٥ ساڵ بووە یەکەم گواستنەوەی کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری نوێی ناپلس. ناوبراو دوو یاری بۆ میلان ئەنجامداوە، دواتر روویکردۆتەوە تۆرینۆ، کارپی ، ئیمپۆلی و ئێیبار  و بۆلۆنیا.  وەرزی رابردوو ١٠ گۆڵی لە خولی ئیتاڵیدا تۆمارکرد.

ناوبراو لەم مانگەدا چوارەم یاری نێودەوڵەتیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامدا لە یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا