نهێنییەکی تازە لەسەر هۆکاری مردنی یاریزان داڤید ئاستۆری ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

دوای تیپەڕبوونی چەند مانگێک لەسەر مردنی داڤید ئاستۆری ئەستێرە و کاپتنی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی نهێنییەکی تازە لەسەر هۆکاری مردنی یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە ئاشکرابوو.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە لە سەیر کردنی ئاستۆری نەخۆشییەکی مەترسیداری لە دڵی دا هەبووە، بەڵام کەس پێی نەزانیوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دڵی ئاستۆری کێشەی خێرا لێدانی هەبووە، لەو کاتەی کە ئازاری پێ گەیاندوە گەر یەکێک لە ژوورەکەی لە هۆتێل ئاگاداری بارودۆخەکەی بوایە ئەوا ئەگەری هەبوو گیانی لە مردن ڕزگار بکرایە، ئەو نهێنییە تازەیەش کە بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانی شیکردنەوەی جەستەی ئاستۆری ڕاگەیانراوە، پێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی دوای کردنی یاریزانەکەیە کە باسی لە سستی لێدانی دڵی یاریزانەکە کردبوو.

ئاستۆری کاپتنی یانەی فیۆرنتینای ئیتالی بوو، لەچواری مانگی ئاداری ڕابردوو لە هۆتێل ئۆدینی بەر لە یاری بەرانبەر ئۆدەنیزی کۆچی دوایی کرد و یاریزانەکەش جگە لە فیۆرونتینا پێشتر لەگەڵ ڕۆما و کالیاری و کریمۆنیزی ئیتالی یاری کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر