سەرۆکی یانەی بایەڕن بەدیاری کردنی داهاتووی لیڤاندۆسکی هەمووان شۆک دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی، گۆڵکاری بایەڕن موینشین خواستەکانی خۆی بە جێهێشتنی یانەی باڤاری خستە ڕوو، سەرۆکی یانەی بایەڕن بە لێدوانێک لەسەر داهاتووی یاریزانە پۆڵەندییەکە هەموانی شۆک کرد.

لەم بارەیەوە ئۆلی هۆنیس، سەرۆکی یانەی بایەڕن میونشین، هەموو دەنگۆیەکانی ڕازی بوونی یانەکەی بە فرۆشتنی لیڤاندۆسکی ڕەت کردەوە کاتێک بە کەناڵی تەلەفزیۆنی (فۆکس)ی ئەڵمانی گوت کە یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن هەتا گەر بری 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت، هەروەها گوتیشی لیڤا بۆ وەرزی داهاتووش هەر لەگەڵمان یاری دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە یانەکانی چێلسی و ریال مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا بایەخ بە لیڤاندۆسکی تەمەن 30 ساڵ دەدەن، کە لەم وەرزەش توانی پێشەنگی گۆڵکارانی بۆنزلیگا بگرێت و لەسەر تۆپی ئاڵتوونیش ڕکابەری مێسی و ڕۆنالدۆ و سەلاح و سوارێز بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر