بۆفۆن یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژارد


یاریگا

دوای ئەوەی وازی لە یانەی یۆڤێنتۆس هێنا، جیان لویجی بۆفۆن بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا یانەی داهاتووی خۆی دیاری بکات.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە کە ڕیکەوتن نێوان بۆفۆن و کارگێری پاریس سان جێرمان کراوە، بۆ ئەوەی بۆ دوو وەرز گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە بۆ پاریس سان جێرمان یاری بکات، بڕیاریشە تا رۆژی چوارشەمەی داهاتوو هەموو شتێک لەم بارەیەوە ڕوونبکرێتەوە، بەپێی ماڵپەڕەکە بۆفۆن ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە پاریسییەکە وەردەگرێت، بەلام لەو ساتەدا یانەی پاریس چاوەڕێی ڕاپۆرتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەکا سەبارت بە یاری خاوێن ئینجا گرێبەستەکە ڕادەگەیەنێت.

بۆفۆن تەمەنی 40 ساڵ دەبێت و بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، هەروەها ئەزموونێکی باشی لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پاریس دەیەوێت کەم و کوڕیەکانی گۆپارێز پڕبکاتەوە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ دەستکەوتی باشتر بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر