گاریس بەیل چاوەڕێی دیاری کردنی ڕاهێنەری تازەی ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی گەڕانەوەی گاریس بەیل بۆ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ، یاریزانە وێلزییەکە ڕایگەیاند کە بۆ دیاری کردنی داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید چاوەرێی دەستنیشان کردنی ڕاهێنەری تازە دەکات.

ڕۆژنامەی (ئەندیبەندینت)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە بەیل بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندوە کە بڕیاری داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا کاتی دیاری کردنی راهێنەری تازەی یانەکە دوا دەخات و چاوەڕێ دەکات تا بزانێت ڕاهێنەرەکە کێیە و ئەو لە پلانەکانی ڕاهێنەری تازەدا شوێنی دەبێتەوە یان نا ئەو کات بڕیاری یەکلایی کەرەوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەدات.

لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامە مەدریدییەکان، یانەی ریال مەدرید بۆ فرۆشتنی گاریس بەیل داوای نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەم بڕە پارەیەش یاریزانەکە بۆ وەرزێکی دیکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەهێڵێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر