بۆنۆچی لە میلان دەمێنێتەوە

 

یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، لیۆناردۆ بۆنۆچی، رەتی کردەوە کە یانەکەی جێبهێڵێت لە وەرزی گواستنەوەی داهاتوودا

ئەو یاریزانە ٣١ ساڵە ماوەیەکە بوەتە ئامانجی یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی

بۆنۆچی یانەکەی لە پلەی شەشەمی خولی ئیتاڵی بوو و ناتوانێت لە چامپیۆنز لیگ بەشداری بکات لەو بارەوەیە لێدوانیکی بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا دا

“هیچ کێشەیەکم لەگەڵ میلان نیە و هیوادارم دەنگۆی رۆشتنم چیدی باس نەکرێت تاکو بتوانین خۆمان بە کاری گرنگترەوە خەریک بکەین”

“ئێمە ئێستا ئامانجمان ئەوەیە بگەڕێینەوە چامپیۆنزلیگ و هەوڵ بۆ ئامانجی گەورەتریش دەدەین”

بۆنۆچی یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی ئەی سی میلان و لە وەزری رابردوو لە ٥٠ یاریدا بەشداری کرد وەک بەرگریکار و  دوو گۆڵیشی تۆمار کرد

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا