مێسی باسی هاتنی گریزمان دەکات بۆ بارسا

 

ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لیۆنێل مێسی، رایگەیاند هاتنی گریزمان بۆ بارسا یارمەتی زۆری هێڵی هێرشبەری بارسا دەدات و هیوای بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە لایەن بەرشەلۆنەوە زیاتر دەکات

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت ، لیۆنێل مێسی گووتی

“ من بڕوام وایە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، پێویستمان بە باشترین یاریزانەکانە و گریزمانیش یەکێکە لەوان”.

“ئەگەر یانەکە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، ئەوە زیرەکانەیە بەڵام نازانم ئەگەر ئەو لە کاری لە پێشینەی بارسا بێت”

ئەم لێدوانەی مێسی لە کاتێکدایە، گریزمان پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەو لە کۆتای ئەم هەفتەیە بڕیاری کۆتای لەسەر چارەنووسی دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا