گریزمان چارەنووسی دیاری دەکات

 

ئەنتۆنیۆ گریزمان یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، رایگەیاند کە ئەو لە کۆتای ئەم هەفتەیە چارەنووسی خۆی دیاری دەکات

گریزمانی ٢٧ ساڵ چەند جارێک لە لایەن یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی دراوە بەڵام شکستی هێناوە

لە دوای یاری دۆستانەی  نێوان فەرەنسا و ئەمریکا، گریزمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی گووتی

“ من هەفتەیەکم هەیە. بڕوام وایە لە کۆتای ئەم هەفتەیە بریار دەدەم لەسەر چارەنووسم”

گرێبەستی گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ساڵی ٢٠٢٢ کۆتای دێت بەڵام چەند جارێک ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە بری ١٠٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا