نێیمار لە پێناو پەیوەندی کردن بەڕیاڵ مەدرید قوربانی دەدات

یاریگا

دەنگۆی هاتنی نێیمار جۆنیۆر بۆ ڕیاڵ مەدرید بابەتی گەرمی میدیا وەرزشییەکانی جیهانە، بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش یاریزانە بەڕازیلییەکە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی قوربانی بدات بۆ ئەوەی گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە ئاسان ببێت.

ڕۆژنامەی “ABC” ئیسپانی ئاماژەی کردوە، کە نێیمار داوای لە (بینی زاهافی) بریکاری کارەکانی خۆی کردوە کە پێویستە کار لەسەر ڕۆیشتن لە پاریس سان جیرمان بکات و هەوڵ بدات، بێ هیچ تەگەرەیەکی دارایی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕێکەوتن ئەنجام بدات، بەپێی ڕۆژنامەکە نێیمار ئامادەیە لەڕیاڵ مەدرید لە بری 36 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە کە لە پاریس وەریدەگرێت، تەنها 30 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەربگرێت، بۆ ئەوەی هیچ کیشەیەک لە ڕێنماییەکانی مووچە لە یانەی شاهانە دروست نەکات، جگە لەوەش یانەی ریاڵ مەدرید لە بری 30 ملیۆن یۆرۆی پارەی ڕیکلامەکانی نێیمار سوود بەخش دەبێت، هەروەها لە ڕۆژنامەکە هاتوە کە نێیمار دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ شەش وەرز بێت.

لەکۆتایی هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە نێیمار لەبەر ئەوەی هیچ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نییە، ریاڵ مەدرید ئامادەیە بری 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی نێیمار بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرف بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر