گواردیۆلا باسی مێسی و ئەگەری گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای مانچێستەر سیتی باسی لیۆنێل مێسی و ئەگەرەکانی گەڕانەوە بۆ یانەی بارسێلۆنای کرد.

لەم بارەیەوە گواردیۆلا بە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی گوت” وەک ڕاهێنەر بۆ من کۆتایی هاتوە، جارێکی دیکە نابمەوە ڕاهێنەری بارسێلۆنا، لەبەر ئەوەی من ئەو هەر کەسە نیم کە پێشتر ڕاهێنەریان بووە، هەروەها ئەوانیش بۆچوونیان بەرانبەر بە من وەکو پێشتر نابێت، لە 2008 کۆمەڵێک یاریزانی ناوازەم لەگەڵ دابوو، سەرۆکێکی لاومان هەبوو، هەروەها باشترین یاریزانی جیهانمان لەگەڵ بوو، کە لیۆنێل مێسیە، توانیمان بەوانە جیهان سەرسام بکەین و هەموشتێک ببەینەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە، کاتێک رۆیشتم هەستم کرد، کە پێویستە بۆ شوێنێکی دیکە بڕۆم”.

سەبارەت بە بارسێلۆنا لەم وەرزەدا گواردیۆلا گوتی ” بەڕای من بارسێلۆنا ئەم وەرزە باشترین یانەی جیهان بووە، ڕاستە چامپیۆنزلیگی نەبرد، بەڵام توانی جامی شا و لیگا بباتەوە و ڤاڵڤێردی کارێکی باشی ئەنجام داوە.

لەکۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا باسی مێسی کرد و گوتی ” ئەو جۆرە یاریزانێکی زۆر نایابە، رۆژێک نەمبینی گلەیی بکات، ئەو گەر توڕەش بێت هەر لە نێو یاریگا تووڕەبوونی خۆی دەردەبڕێت”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر