شیکردنەوەیەک بۆ یاری کۆتایی ڕۆلان گارۆس

0


یاریگا – شیکردنەوەیەك بۆ یاری کۆتایی ڕۆلان گاڕۆس کە سبەی کاتژمێر 4 لەنێوان ڕافایل نادال و دۆمەنیك تیم بەڕێوە دەچێت و چانسی هەردووکیان چۆن دەبێت و هەردوو یاریزان چ ستراتیژیەتێك بەکاربێنن تا ناسناوەکە بۆخۆیان یەکلایی بکەنەوە:

وەك دەزانین شێوازی یاریکردنی هەردوو یاریزان زۆر لەیەکەوە نزیکە، هەردووکیان پشت دەبەستن بە تۆپسپین لە پشتەوەی هێلی دواوەی یاریگا.

نادال چیبکات تا ناسناوی یانزەیەم بەرز بکاتەوە؟

1- پێویستە نادال زۆر فۆکەس بخاتە سەر باکهاندی تیم بە لێدانی تۆپسپین چونکە ئەو یاریزانانەی کە باکهاند بە یەك دەست لێدەدەن قورسە بۆیان تۆپی بەرز و تۆپسپین بگەڕێننەوە بەتایبەتی لە یاریگای گڵ.

2- پێویستە نادال فشار لەسەر تیم دروست بکات و وابکات تیم هێرش نەکات بە لێدانێك کە نزیك بێت لە هێلی پشتەوەی یاریگا.

3- پێویستە نادال ڕیتمی یاری بشکێنێت بە لیدانی دڕۆپ شۆت و هەتنە سەر شەبەکە لە کاتی گونجاو.

تیم چیبکات تا بۆ جاری یەکەم ناسناوی ڕۆلان گاڕۆس بەرز بکاتەوە؟

* لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە نابێت نادال لەڕۆژی خۆی بێت چوونکە وەك دەزانین نادال پاشای گڵە و ئەگەر لەڕۆژی خۆی بێت هیچ یاریزانێك ناتوانێت شکستی پێبێنێت

1- پێویستە تیم ڕێگا نەدات نادال ڕیتمی خۆی بسەپێنێت بە تۆپی خێرا و فۆکەس کردن لەسەر باکهاندی نادال.

2- نابێت تیم بەهیچ شێوەیەك تۆپەکانی کورت بێت و پێویستە زۆر نزیك بێت لە هێلەکانی یاریگا و گرنگی بدات بە تۆپی قوڵ ئەگەرچی ئەم شێوازە دەرئەنجامەکەی هەڵەکردنی زۆر دەبێت.

3- پێویستە تیم لە هەندێك کات موفاجەئە دروست بکات بە لێدانی دڕۆپ شۆت و لێدانی خێرا بۆ فۆڕهاندی نادال، هەروەها بیریشمان نەچێت کە ئەم چەند هەفتەیەی دوایی نادال لە باکهاند بە بارێکی خراپدا دەڕوات پێویستە تیم سوودی لێوەرگرێت.

4- گرنگیدان بە سێرڤ و پاراستنی گێمی سێرڤی خۆی کە یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن.

نوسینی / ڕەوند حەسەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.