محەمەد سەلاح وەڵامی قسەیەکی ڕامۆس دەداتەوە

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی محەمەد سەلاح ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسر وەڵامی چەند قسەیەکی ئەم دواییەی (سێرجیۆ ڕامۆس)ی کاپتنی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دایەوە.

سەلاح بە رۆژنامەی (ماڕکا)ی گوت” من بە رامۆسم نەگوتوە کە تەندروستیم باشە و قسەکانی ئەویش لەسەر ئەوەی کە دەمتوانی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەردەوام بم، مایەی گاڵتەجارێییە”، هەروەها گوتیشی کاتێک تووشی پێکان بووم، بۆ چەند ساتێک بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەری هەیە لە مۆندیال بێ بەش بم و نەتوانم یارمەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بدەم، ئەو هەستە وێرای کردم بۆیە زۆر دڵتەنگ بووم.

دەربارەی مۆندیال و چانسی میسر ، سەلاح گوتی نامانەوێت بۆ ئەنجامدانی 3 یاری سەردانی ڕوسیا بکەین، پێویستە باوەڕمان بەخۆمان هەبێت و هەوڵ بدەین سەرەتا لە قۆناغی کۆمەڵەکان سەرکەوین، ڕاهێنەرێکی باشمان هەیە و گەیشتنمان بۆ قۆناغی دووەم دەستکەوتێکی زۆر باش دەبێت.

ئاشکرایە کە ڕامۆس لە لێدوانێکدا سەبارەت بە سەلاح گوتبووی “لەگەڵ سەلاح پەیوەندیم کردوە و ئەو تەندروستی زۆر باشە و لەهەمان کاتدا پێی ڕاگەیاندووم کە ئەو دەیتوانی لە گێمی دووەمی یارییەکەش بەردەوام بێت و یاریگا جێ نەهێڵێت”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر