نەبیل فەکیر پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگڵتەراوە دەکات

Nabil Fakir

Nabil Fakir

یاریگا
نەبیل فەکیر، هێرشبەری فڕەنسی یانەی لیۆنی ئەم وڵاتە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا دەکات.

سەرچاوەکان لە فڕەنسا بڵاوییان کردەوە کە هێرشبەری ئۆڵمپیک لیۆن بەیانی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە و چاوەڕێ ئەنجامەکانی دەکات و دواتر بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز واژۆ دەکات.

هەرچەندە سەرۆکی یانەی فڕەنسی رازی نیە بەم گواستنەوەیە لەم کاتەدا، چونکە ئەو پێیوایە کە فەکیر لە مۆندیالی رووسیا ئاستێکی باشی دەبێت و دوای مۆندیالیش نرخەکەی لە بۆرسە بەرزتر دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر