یانه‌ی زێرەڤانی ڕیکۆرد تۆمار دەکات

یاریگا

رۆژهات لوقمان: دهۆك
دوای ئەوەی دوێنێ خەڵاتەکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەسەر یانە براوەکانی کوردستان دابەشکرا، یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان توانی ڕێکۆردێکی گرنگ لە مێژووی تۆپی پێی کوردستان تۆمار بکات.

دوێنى شه‌وى له‌ شارى دهۆك له‌ رێكه‌وتى 7/6/2018 له‌ لایه‌ن یه‌كێتى توپى پێ كوردستان به‌ فه‌رمى خه‌لاتى یه‌كه‌م به‌ یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌خشرا، بەمەش یانەکە بوو بە یەکەمین یانە کە بتوانێت بۆ چوار جار ببێتە پاڵەوانی خولی کوردستان و ڕێکۆردی لەم بارەیەوە تۆمار کرد،
زێره‌ڤانى پێشتر له‌ سالانى (2012-2013) و (2013-2014) و (2014-2015) له‌ سه‌ر یه‌ك نازناوى خولی كوردستانی به‌ ده‌ستهێناوە، ئەم جارەش توانى بو چواره‌م جار له‌ دیروكى خوى نازناوى كوردستان به‌ ده‌ست بهێنێت له‌ به‌رامبه‌ردا هیچ یانه‌یه‌كى دیکەی كوردستان نه‌توانیوه‌ ئەم دەستکەوتە بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر