ئیسپانیا گرانترین هەڵبژاردەی مۆندیالی رووسیایە

یاریگا

Ispania

Ispania


هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێکە لە پاڵێوراوانی بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیالی رووسیا و بە گرانترین هەڵبژاردەش خەملێندراوە.

پێگەی ترانسفێر مارکێت کە نرخی یاریزانان دەخەملێنێت، نرخی لارۆخای بە 1035 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و سێرخیۆ بۆسکێتسی ناوەراستکاریشی بە 80 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە کە گرانترین یاریزانە.

لە پلەی دووەمیش هەڵبژاردەی فڕانسا دێت بە جیاوازی تەنها 3.5 ملیۆن یۆرۆ و بە نرخترین یاریزانی ئەوانیش کلیان مباپیە کە بە 120 ملیۆن یۆرۆ نرخەکەی دیاریکراوە. هەروەها برازیل پلەی سێیەمی گرتووە بە 950 ملیۆن یۆرۆ، ئەلمانیاش چوارەمە بە 885 ملیۆن یۆرۆ و ئارجانتینا پێنجەمە بە 698 ملیۆن یۆرۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر