فەرمی: ئۆزیل ناتوانێت یاری بۆ هەڵبژاردەکەی بکات

Mesut Ozil

Mesut Ozil

یاریگا
مەسعود ئۆزیل، ناوەراستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە هۆی پێکان بەشداری یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر سعودیا ناکات.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە ناوەراستکاری هەڵبژاردەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری دۆستانەی بەرامبەر نەمسا تووشی بووە، ناتوانێت لە یاری داهاتوو بەشداری بکات. لە ماوەی ئەو پێکامەشی چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردۆتەوە کە ئۆزیل مەترسی لەدەستدانی مۆندیالی لەسەرە.

ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014ـی برازیل، لە دووەم یاری دۆستانە و ئامادەکاری هەینی رووبەرووی سعودیا دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر